كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای ڕاوێژكاریی یەکگرتوو
6/29/2026 11:56:42 AM
|
103 بینراو
دووشەممە 22/6/2026، ئەنجومەنی باڵای ڕاوێژكاری كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی بەسەرۆكایەتی جەنابی مامۆستا علی محمد سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕاوێژكاری و ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجام درا.
لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا، بەڕێز جەنابی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت، هەروەها ئاماژەی بەدەستپێشخەری و هەنگاوەكانی بەڕێزیان و یەكگرتوو كرد بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، تیشكخرایەسەر كاروچالاكی و پرۆژەكانی ئەنجومەنی باڵای ڕاوێژكاری لەماوەی ڕابردوودا كە چەندین پرۆژەی گرنگ و پڕ سوودی پێشكەش كردوە بەسەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و دامودەزگاكانی یەكگرتوو.
لەكۆتای كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی پێویست كرا لەسەر كاروباری ناوخۆی ئەنجومەنەكەو كاراتركردنی ئەنجومەنەكە بۆ خزمەتی زیاتر بەكاروانی شكۆداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان