دیداری وەفا بۆ زاناو بانگخواز (مامۆستا مەلا علی محمد بهاالدین)
12/28/2025 5:47:16 PM
|
53 بینراو
لە بەرواری 27/12/2025 لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا صەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئاینی و ڕۆشنبیران، دیداری وەفا بۆ زاناو بانگخواز (مامۆستا مەلا علی محمد بهاالدین) یەکێک لە زانا هەرە دیارەکانی سەردەمی خۆی بەڕێوەچوو،
ئەو مامۆستایەی کە دەیان گەنج لە خزمەتیدا بوونە بانگخوازو پێشەنگی ئەم بانگەوازە پیرۆزە.
لە دیدارەکەدا بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی مامۆستای کۆچکردوو، خرایە ڕوو
هەروەها پانێڵێک بە بەشداریی ( د.عمر عبدالعزیز ) سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستا لە بڵاوکردنەوە ی ئەم پەیامە پیرۆزە پێشکەشکرا.
م.عمر ئاماژەی بەوە کرد کە پێکهاتەی کەسیەتی مامۆستا عەلی لە چوار لایەندا بەرجەستە بووبوو:
١- پەروەرشیارێکی دڵسۆز.
٢- بانگخوازێکی هێمن.
٣- رەوشتبەرزێکی بێ ڕیا.
٤- عارفێکی بێ ئیددیعا.
هەروەها وتی:
پیاوی زەرورەت بوو بۆ قۆناغى ساڵانی حەفتاکانی شاری سلێمانی، کە خوا ناردی.