کردنەوەی پێشانگای ئەرشیفی نایابی وێنە دێرینەکانی (ستۆدیۆ ڕەفیق)
12/9/2025 12:21:19 AM
|
36 بینراو
ڕۆژی شەممە (٢٢/ ١١/ ٢٠٢٥ز) لەسەر بانگێشتی (بنکەی ژین)، بە سوپاسەوە، بەشداریمان کرد لە کردنەوەی پێشانگای ئەرشیفی نایابی وێنە دێرینەکانی (ستۆدیۆ ڕەفیق) لە شاری سلێمانی، کە خۆی لە (١٦ هەزار) وێنەی گیراوی ساڵانی سییەکان بە دواوەی سەدەی بیست دەبینێتەوە.