حەڤدەیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی، کە لە ژێر ناونیشانی (هۆشیاریی و شوناس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵوگۆڕە جیهانییەکاندا).
11/21/2025 10:20:38 AM
|
29 بینراو
ئەمڕۆ (١٩/ ١١/ ٢٠٢٥) بە چاودێریی وەقفی سوننیی عيراق و لە ژێر دروشمی (هۆشیاریی، یەکەم هەنگاوی گۆڕانکارییە)، (ناوەندی "وعي/هۆشیاریی" بۆ ڕاوێژکاریی و بنیاتنانی تواناکان)، بە هاوکاریی زانکۆی (مستنصرية)، بە سوپاسەوە بانگێشتیان کردین بۆ حەڤدەیەمین کۆنگرەی نێو دەوڵەتیی، کە لە ژێر ناونیشانی (هۆشیاریی و شوناس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵوگۆڕە جیهانییەکاندا)، لە زانکۆی صلاح الدين لە هەولێر، ساز کرا.
لەو کۆنگرەیەدا - کە دەیان کەسایەتی دەستەبژێر لە ئاستی عێراق و وڵاتانى دەرەوە ئامادەی بوون - دەیان بابەتی زانستی پێشکەش کران و تیایدا تیشکیان خستە سەر بایەخی هۆشیاریی و گرنگیی پاراستنی شوناس لە سەردەمی گۆرانکارییە کاریگەرەکاندا.