دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

چالاکی

کۆبونەوەی مامۆستا صەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لەگەڵ ڕێكخستنەكانی خوشكان و برایان لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی.

11/5/2025 4:42:13 PM   |   27 بینراو
ئەمڕۆ (٢٠/١٠/٢٠٢٥) لە خزمەت بەڕێز مامۆستا صەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستاندا بووين، كە بە هاوڕێیی چەند ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كاندیدانی لیستی ژمارە (٢٧٨)ی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە هۆڵی گەشەپێدان لە شاری سلێمانی، لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ ڕێكخستنەكانی خوشكان و برایان لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی كۆبویەوەو چەند ئاراستەیەکی گرنگی پێشکەش کردن.
لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لێرەو لەوێ گوێ بیستی قسەوباس لەسەر ماڵ جیایی دەبین، كە (٣٣) ساڵە حكومڕانان بەو هەموو داهاتەی كە لە نەوتی بۆری و قاچاخ و لە دەروازە سنوریە فەرمی و نافەرمیەكان و داهاتە ناوخۆیەكان دەستیان دەكەوێت، ئەگەر بەغداد نەبێت ناتوانن مووچەی یەك مانگ بدەن كە مافێكی سەرەتایی هەر فەرمانبەرێكە، ئیتر چۆن داوای ماڵ جیایی و جیابونەوە لە بەغداد دەكەن.؟
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە كە بەرنامەو كاری لیستی ژمارە (٢٧٨) خزمەتی زیاترە بە هاوڵاتیان و موچەخۆرانی ستەملێكراو لە ڕێگەی بەغداوە، كاندیدەكانی ئێمە جێگەی شانازین، مێژووی حزبەكەیان و خۆشیان شاهیدی ئەو ڕاستیە دەدەن كە خەڵكانی شارەزاو شیاوو ڕاستگۆو دەستپاك و بوێرن، پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش جیاوازییەكانی ئێمەو ئەوان ببینێت.



بابەتی زیاتر...

 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
            :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر