وتارێک بەناونیشانی "یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان - ئامانج و ئەرکەکان"
8/13/2025 12:22:48 PM
|
38 بینراو
دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز، ئەندامی دامەزرێنەر لە یەکێتی زانایانی جیهان،، وتارێکی بەناونیشانی "یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان - ئامانج و ئەرکەکان" پێشکەش کرد. تێیدا ڕوونیکردەوە کە یەکێتییەکە دەستەیەکی زانستیی سەربەخۆیە و زانایان و بیرمەندانی لە هەموو لایەکی جیهانی ئیسلامییەوە لەخۆگرتووە، هەوڵدەدات بۆ یەکخستنی هەوڵی زانایان بۆ خزمەتکردنی پرسەکانی ئوممەت بەپێی پەیڕەوێکی میانەڕەوانەی گشتگیر.
ئاماژەی بەوەش دا کە یەکێتییەکە بۆ چەند ئامانجێک دامەزراوە، لەوانە:
بەدیهێنانی یەکڕیزیی زانایان، بڵاوکردنەوەی تێگەیشتنی میانەڕەوانەو هاوسەنگ، پشتگیریکردنی پرسەکانی ئوممەت و پاڵپشتیکردنی گەلانی مسوڵمان لە پرسە ڕەواکانیاندا، لەگەڵ بەهێزکردنی هۆشیاریی ئایینی و شارستانی لە ڕێگەی پەروەردە و ڕاگەیاندنەوە.
هەروەها باسی لە هەل و مەرجی دامەزراندنی یەکێتییەکە لە دەرەوەی وڵات کردو ئاماژەی بە وەرگێڕانی پەیماننامەی یەکێتییەکە دا بۆ چەندین زمان لەوانە زمانی کوردی. هەروەها ئامانجە ستراتیژییەکانی خستەڕوو کە یەکخستنی تواناکانی زانایانی ئوممەت و لێک نزیککردنەوەی بیرۆکەکان و ڕەتکردنەوەی ناکۆکییەکانە، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانە دوژمنکارانەکان و تەواوکردنی بەڵگە لەسەر دەسەڵاتداران.. هتد.
هەروەها دکتۆر عومەر ئەرکە سەرەکییەکانی زانایانی باسکردو جەختی لەسەر پێویستیی خۆپەروەردەکردن، پابەندبوون بە تایبەتمەندییەکانی یەکێتییەکە وەک ناوەندگیری و هاوسەنگی، تێگەیشتنی قووڵ و جووڵاندنی توێژەکانی زانایان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکێتییەکە، لەگەڵ پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان کراوەیی و پابەندبوون، و هەستی تاک بە بەرپرسیارێتی کردەوە.