کۆنفرانسی تایبەت بە شاعیرو عارفى گەورەی کورد جەعفەرقولی زەنگوڵی
5/23/2025 5:46:05 PM
|
17 بینراو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22/5/2025 لەسەر بانگهێشتی (دامەزراوەی ڕۆشنبیريی و هونەريی مزگێن)، لە شاری بجنوردی سەنتەری پارێزگای خوراسانی شیمالیی لە باکووری ئێران، بەشداریمان کرد لە کۆنفرانسی تایبەت بە شاعیرو عارفى گەورەی کورد جەعفەرقولی زەنگوڵی.
ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییە فرە بەهرەکان، زاناو شاعیرو عارف و حافزى قورئان و خەتخۆش و هونەرمەندی ناوچەی کوردستانی خوراسان بووە.
لەو سمینارەدا - کە لە هۆڵی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی هونەریی شاری بجنوردی خوراسان بەڕێوەچوو - شەش بابەتی زانستیی دەربارەی ژیان و شیعرو بەرهەمەکانی شاعیری ناوبراو، لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە پسپۆڕەکانی مێژووی کوردستانی خۆراکانەی پێشکەشکران، لەوانە نووسەری کوردی خوراسانی ناودار کلیم اللە تەوەححودى، كە حەوت بەرگ کتێبی لەسەر مێژووی کوردانی خۆراسان نووسیوە، هەروەها دکتۆر عەلی ڕەحمەتی شارەزای بواری مێژووی هاوچەرخی ئێران. لە ناو بەرنامەکاندا ژمارە یەک چالاکیی هونەریش پێشکەش کران.