چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆی یابان سه‌ردانی ڕێكخراوی (زانست) یان كرد.
3/20/2025 11:08:47 PM
|
13 بینراو
رۆژی 17/3/2025 چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆ كه پێكهاتبوون له به‌رێزان د. یاسۆیۆكی مۆتۆساكا و د. سوهرابی ئه‌حمه‌دیان له زانكۆی موتاله‌عاتی خارجی تۆكیۆ و د. موسته‌فا خه‌لیلی له زانكۆی تۆكیۆ سه‌ردانی ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه‌یان كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕێكخراو د. عمر عبدالعزیز و كارگێڕانی ڕێكخراوه‌وه پێشوازیان لێكرا.
تیمی مامۆستایانی زانكۆ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی لەسەر (کاریگەریی تەصەووف و ڕابوونی ئیسلامیی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان)، سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه و ڕێكخراوێكی كوردستان ده‌كه‌ن و له سه‌ردانه‌كه‌دا كاره‌كانی (ڕێكخراوی زانست)یان به‌رز نرخاند و چه‌ند باسێكی فه‌رهه‌نگیی و زانستیی تاوتوێ كرا.