كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری باڵای یەکگرتوو
1/22/2025 10:55:03 PM
|
195 بینراو
ئەمرۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە بارەگای مەکتەبی سیاس یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، بەشداریمان کرد لە یەکەمین ئەنجومەنی ڕاوێژکاری باڵا.
سەرەتا بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە وتەیەک کۆبونەوەکەی کردەوەو تیشکی خستە سەر بارودۆخ و پێشهاتەکان..
هەروەها بایەخی ئەم ئەنجومەنەی رونکردەوە بۆ کاروانی یەکگرتوو کە پێکهاتووە لە نوخبەیەکی شارەزاو دێرین لە سەرکردەکانی یەکگرتوو..
پاشان لە کۆبونەوەکەدا لە ناو ئەنداماندا بەرێز مامۆستا عەلی محمد بە ڕای زۆرینە بە سەرۆکی ئەنجومەن و خوشکە بەیان نوری وەک رێکخەری ئەنجومەن هەڵبژێرران.