کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
12/31/2024 11:57:24 AM
|
373 بینراو
ڕێکەوتی 27/12/2024 لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی (٨٦٢) ئەندام، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە ژێر دروشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر)، کۆنگرەی نۆیەمی خۆی گرێ دا. کەوا بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت. لە دانیشتنی یەکەمدا کە د.عمر عبد العزيزو ستافێک سەرپەرشتییان دەکرد، وتاری بەڕێز مامۆستا صلاح الدين خوێندرایەوە.
لە دانیشتنی دووەمیشدا - کە خاتوو بەیان نوری سەرپەرشتی دەکرد- ڕەشنووسی پێڕەوو پرۆگرامی حزب پەسەند کراو سێ هەڵبژاردن کرا بۆ ئەمینداری گشتی و دەستەی باڵای بەدواداچوون و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
شایانی باسە تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو نەبووەو ئەگەری زۆرە تاکو بەرەبەیانی ڕۆژی 28/12/2024 بخایەنێت. تەنها دەنگەکانی بەرێز مامۆستا صلاح الدين جيا كراونەتەوە، کە لە سەدا ٨٥%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو وەک ئەمینداری گشتی حزب هەڵبژێررایەوە.