کۆنفرانسی بازنەی سلێمانی بۆ كۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو
12/15/2024 12:01:35 AM
|
401 بینراو
لەژێر ناونیشانی (بەرەو ئایندەیەكی گەشتر)، كۆنفرانسی بازنەی سلێمانی بۆ كۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو،
بە بەشداریی بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەدان ئەندامی کۆنگرە، بەڕێوە چوو.
لەكۆنفرانسەكەدا، ئەندامانی هەڵبژێردراوی سنوری مەڵبەندەكانی سلێمانی و ڕانیە و چەمچەماڵ گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشنیار كراو بۆ كۆنگرەی نۆیەم کرد، كە چاوەڕوان دەكرێت كۆتایی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.