بەشداریی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ( مەولەویناسی ).
12/12/2024 10:33:09 AM
|
357 بینراو
لەسەر بانگێشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، بە سوپاسەوە، ئەمڕۆ (١١/١٢/٢٠٢٤) بەشداریی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ( مەولەویناسی ) تایبەت بە زانا و شاعير و عارفى گەورە (مەولەوی)مان کرد،
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لە نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ماڵپەری مەولەوی بەڕێوەدەچێت بۆ توێژینەوەی زانستی لەسەر ژیان و دەقە شیعرییەکانی مەولەوی شاعیر ، ژمارەیەک لە توێژینەوەکان لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا پێشکەشکران و وابڕیارە کۆنفرانسەکە دوو رۆژ بخایەنێت.