دەربارەی ئێمە      /      حول      /      دربارە ما      /      About Us     
عربي    |     فارسی         
×

سەرەتا      .      چالاکی      .      تەفسیر      .      فەرموودە      .      وتاروتوێژینەوە      .      چاوپێکەوتن      .      دەستنووس      .      ڤیدیۆ      .      گەلەری      .      کتێب و بڵاوکراوەکان      .      دەنگ      .      ئەرشیفی پەرلەمان     

کتێبخانە

کتێبى سێیەم: بەڵێننامەى ئیسلامیی


نوسه‌ر:   ئامادەکردنی: یەکیەتی زانایانی موسڵمانی جیهان، وەرگێڕانی: د.عمر عبد العزيز

چاپ:  2013


(2005ز) دونیای ئیسلام  تەسككرایەوە لە زانای گەورەی سەدەی بیست دكتۆر یوسف قەرەزاوی، كە دەیویست ژمارەیەك لە زانایانی جیهانی ئیسلام كۆبكاتەوە، بۆ ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی (یەكێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان) كە ساڵانێك بوو كاری لەسەر كردبوو. بەداخەوە ماوەیەكی زۆر بەر لەو مێژووە هەوڵی دابوو كە كۆنگرەی دامەزراندنی ئەو ڕێكخراوە لە پایتەختی وڵاتێكی عەرەبیی یان ئیسلامیی بێت، بەڵام هیچ دەوڵەتێكی ئیسلامیی مۆڵەتی ئەو كارەی نەدا، وەك خودی بەڕێز دكتۆر یوسف قەرەزاوی لە كۆنگرەی دامەزراندندا پێی ڕاگەیاندین.
بەهەر حاڵا، لە ناچاریدا كۆنگرەی یەكەمی دامەزراندنی ڕێكخراوی ناوبراو، لە (لەندەن)ی پایتەختی بەریتانیا، لە ساڵی (2005)دا گرێ‌ درا. جێی شانازییشە بۆ گەلەكەمان كە سێ‌ كەسایەتی ناسراوی ناوەندە زانستییەكانی كوردستان، لە دامەزراندنی ئەو ڕێكخراوەدا بەشدار بووین، ئەوانیش بەڕێزان: پرۆفیسۆر دكتۆر (علی محی الدین) قەرەداغی، دكتۆر سەید (أحمد عبد الوهاب)‌و بەندە (عمر عبد العزیز) كە ئامادەی كۆنگرەی دامەزراندنەكە بووین‌و شەرەفی ئەندامێتی دەستەی دامەزراندنمان پێ‌ سپێردرا. لە ساڵی 2006 دا چەند زانایەكی تری كورد لە كوردستانی عێراق‌و ئێران بەشدارییان لە كۆنگرەی دووەمدا كرد‌و بوونە ئەندام. دواتریش پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قرەداغی بووە ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ناوبراو. 
     ئامانجی ئەم ڕێكخراوە نزیككردنەوەی تێگەیشتنە ئیسلامییە میانڕەوەكانە لە یەكدی‌و گەیاندنی پەیامی ئیسلام‌و بۆچوونەكانیەتی بە گەلانی جیهان. 
   ئەم بەرهەمە وەرگێڕڕاوی بەڵێننامەی ڕێكخراوی ناوبراوە، كە بە عەرەبی‌و چەند زمانێكی تر بڵاوكراوەتەوە، بە پێویستم زانی وەریگێڕمە سەر زمانی كوردی.



 
تەلەفۆن
+964 770 152 0464
+964 750 112 4421
پۆستی ئەلکترۆنی
[email protected]
         :سۆشیال میدیای دکتۆر عومەر