کتێبى دووەم:زانستەکانی فەرموودە
نوسهر: عمر عبد العزيز
چاپ: 2023
ئەم وانانەى (زانستەكانى فەرموودە) تایبەتن بە کەسانێک کە سەرەتای ئاشنابوونیانە بەو زانستانە، تایبەتمەندیی ئەم بابەتە زانستییانە لەوەدایە کە لە دەیان سەرچاوەی کۆن و نوێ لە زانایانی متمانەپێکراوی بواری فەرموودەناسیی، سوود وەرگبراوەو ڕاجیحترین ڕای زانایانی پێشین و تازەترین ڕای پەسەندی زانایانی پاشین و هاوچەرخانمان لەم وانانەدا خستووەتە ڕوو.
هیوادارین بابەتەکانی ئەم کتێبە-کە بە دەروازەی زانستەکەو کلیلی دەستی قوتابییان و زانسخوازان ناسێنراوه- پەسەندی لای پەروەردگار بێت و بۆ خوێنەرانی بەڕێزو فێرخوازانی زانستەکەش مایەی سوودو بەرهەمدار بێت، ئێمەش لە دۆعای خێر بێبەش نەکەن.
|