کتێبی شەشەم: کاک ئەحمەد دەریایەك لە خۆشەویستی
نوسهر: عمر عبد العزيز
چاپ: 2017
پوختەیەك لە ژیاننامەی كاك ئەحمەدی موفتیزادەو بیرەوەرییەكانم لە خزمەتیدا.
ساڵی (1981) لە شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە مەرحومی كاك ئەحمەدی موفتی زادە ئاشنا بووم، بێ دوودڵییو زۆرلەخۆكردن، دەڵێم: بەشێك لە شانازییەكانی خۆم لە ماوەی دە ساڵەی مانەوەمدا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ناسینو ئاشنابوونم بوو بە دوو كەسایەتی ناوازەو هەڵكەوتووی ئوممەتی ئیسلامیی، هەردوو عەللامە ئەحمەدی موفتی زادەو ناصری سوبحانی، كە هەردووكیان بە مایەی شانازییو سەربەرزیی مێژووی هاوچەرخی كورد -بگرە ئوممەتی ئیسلام- دەزانم، هەرچەند تا خۆیان لە ژیاندا بوون، بەداخەوە، نە دەسەڵاتو بەرپرسان، نە خەڵكی وڵاتەكەیان، قەدریان نەزانین. ئەم کتێبە بەشێکە لە بیرەوەرییەکانم لە خومەتى کاک ئەحمەددا.
تەوەرەكانی ئەم كتێبە: 1ـ پوختەی ژیاننامەی كاك ئەحمەد.
2ـ كۆبونەوەیەكی مێژوویی زانایانی كوردستان.
3ـ كۆنگرەی ئۆتۆنۆمیی كوردستان.
4ـ دیدارێكی مێژووییمان لەگەڵ كاك ئەحمەد.
5ـ كۆنگرەی یەكەمی شورای مەركەزیی سوننەت (شمس).
6ـ پێناسی كاك ئەحمەد لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدا.
7ـ كۆنگرەی دووەمی شورای (شمس).
8ـ دەستگیركرانی كاك ئەحمەدو بەشێك لە كاردانەوەكان.
9ـ مامەڵەی جەللادانو كاردانەوەی كاك ئەحمەد.
بەشی دووەم: ئەوەی بەندە لە (كاك ئەحمەد)م بینی.
بەشی سێیەم: نمونەیەك لە پەیامو هەڵوێستەكانی كاك ئەحمەد.
بەشی چوارەم: هەستی ئەدەبیو نمونەیەك لە بەرهەمەكانی.
بەشی پێنجەم: چەردەیەك لەوەی دەربارەی كاك ئەحمەد وتوویانە.
چەند وێنەو بەڵگەنامەیەك..
|