بەرواری (٢٨/٧/٢٠٢٤) بەڕیز، د.عمر عبد العزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێردن لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە هۆڵی هوتێل داوا لە سلێمانی، بەشداریی کرد لە ڕێورەسمی ناساندنی پرۆژەی زنجیرە کتێبی نۆ بەرگیی (جێندەرو فێمینیزم) کە لە لایەن (سەنتەری توێژینەوەو ڕاپرسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان)ەوە ئامادە کرابوو.
لە ڕێ و ڕەسمەکەدا بەڕێزیان خەڵاتی نرخاندنی سەنتەریان بەخشییە چەند نووسەرێکی بەشدار لە پرۆژەکەدا.